هەڵەبجە ماڵی یەکەم


"هەڵەبجە نیشتمانی یەکەممە"

‏إظهار الرسائل ذات التسميات هه‌واڵ. إظهار كافة الرسائل
‏إظهار الرسائل ذات التسميات هه‌واڵ. إظهار كافة الرسائل

السبت، 3 يناير 2015

مژدە بۆ فەرمانبەران

وتەبێژی حکومەتی ھەرێم مژدە بە فەرمانبەران دەدات لەم مانگەدا موچەی ھەردوو مانگی ١١ و ١٢ دابەشدەکرێت.
سایتی KNNC لەسەر زاری سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردۆتەوە، لە ھەوڵدان بۆ ئەوەی لە ئێستادا موچەی مانگی ١١ ی فەرمانبەران دابەش بکەن و تاکو کۆتایی ئەم مانگەش، مووچەی مانگی ١٢ دابەش بکەن.
دزەیی راشیگەیاندووە، لەماوەی دوو مانگی داھاتوودا پێدانی موچە بە فەرمانبەران ئاسایی دەبێتەوە.
سەرباری کۆتایی ھاتنی ساڵی ٢٠١٤ و دەسپێکردنی ساڵی نوێ، تائێستا فەرمانبەرانی ھەرێم موچەی مانگی ١١یان وەرنەگرتووە.

زۆرتر »

الجمعة، 9 مايو 2014

بارزانی مەرجەکانی كورد بۆ بەشداریكردن لە حكومەتی عێراق رادەگەیەنێت

رووداو-هەولێر

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەمیانی پێشوازیکردنی لە نێردەی یەکێتی ئەوروپا، مەرجەکانی کوردی بۆ بەشداریکردن لە حکومەتی داهاتووی عێراق راگەیاند..

بەپێی ماڵپەڕی فەرمی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، مەسعود بارزانی لە دیدارێكدا لەگەڵ یانا هایبەسكۆڤا، نێردەو باڵوێزی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق رایگەیاند: "پێویستە لە عێراقدا كورد شەریك بێت و كەس وا بیر نەكاتەوە كە حاكم بێت و خەڵكی دی گوێڕایەڵ و هاووڵاتی پلە دوو بێت، یان بە مەنتقی زۆرینە و كەمینە حوكم بكات".

بارزانی گوتیشی "هەڵبژاردنی 30ـی نیسان دوا دەرفەتە بۆ عێراق ئەگەر بەشێوەیەكی كردەیی پڕەنسیپی شەراكەت جێبەجێ بكرێت ئەوە دەكرێ ئومێدمان هەبێت و پێكەوە بمێنین".

لەبارەی مەرجەکانی هەرێمی كوردستان بۆ بەشداریكردن لە حكومەتی داهاتووی عێراقدا هەیەتی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە "پێویستە شەراكەتی حەقیقی بە كردەوە بچەسپێت و دەستوور جێبەجێبكرێت و هەموو خەڵكی عێراق هەست بكەن كە لە ژیانی سیاسیی وڵاتدا بەشدارن".

بارزانی هاوكات جەختی لەوەکردووەتەوە، كە "دەبێ ماددەی 140ـی دەستووریش جێبەجێ بكرێت و سوپای عێراق لەسەر بنەمایەكی نیشتیمانی دابمەزرێتەوە و كێشەی پێشمەرگە چارەسەر بكرێت و یاسای نەوت و غاز پەسەند بكرێت و سەرژمێریی گشتیش ئەنجام بدرێت و ئەو دامەزراوانەی لەدەرەوەی دەستوور دامەزراون هەڵبوەشێنرێنەوە".

سەبارەت بە پۆستی سەرۆك كۆمار و داواكاریی كورد بۆ وەرگرتنی ئەم پۆستە، مەسعود بارزانی ئاماژەی بەوەدا كە "وێڕای تەشریفاتیبوونی پۆستی سەرۆك كۆمار، پاش راگەیاندنی فەرمی ئەنجامەكان و دوای ئەوەی كورد لەوە دڵنیا بێت كە عێراق بۆ دۆخی پێشوو ناگەڕێتەوە، ئەو كات ئێمە پێداگیریی لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار دەكەین و بە ئیستحقاقێكی نەتەوەیی هەرێمی كوردستانی دەزانین".
زۆرتر »

الخميس، 8 مايو 2014

لەپێناو حکومەتدا یاسایەکی سەرۆکایەتی ھەرێم ھەموار دەکرێتەوە

پەرلەمانتارێکی پارتی رایدەگەیەنێت، ئەگەر کاندیدی جێگری سەرۆکی حکومەت پێشکەش نەکرێت، یاسایەکی سەرۆکایەتی ھەرێم ھەموار دەکەینەوە بۆ ئەوەی بەزوویی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێم پێکبھێنرێت .
د.فرسەت سۆفی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان بە (SNN)ی راگەیاند، ئێمە لەپەرلەمان پێشتر گلەیی ئەوەمان ھەبوو میکانیزمی کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتیمان نییە بۆ ئەوەی دابنیشین‌و فشار بخەینە سەر ھێزە سیاسییەکان بۆ پێکھێنانی حکومەت، بەڵام دوای ئەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانمان ھەڵبژارد، دەرگایەکی کردەوە تا راستەوخۆ بەرپرسیارێتییەکە بکەوێتە سەر پەرلەمان، چونکە تا ناونانی سەرۆکی حکومەت‌و جێگرەکەی نەبێت، سەرۆکی ھەرێمیش ناتوانێت سەرۆکی حکومەت‌و جێگرەکەی بۆ پێکھێنانی حکومەت رابسپێرێت .
وتیشی، بۆئەوەی فشار درووست بکەین‌و حکومەت زوو پێکبھێنرێت تا (١٤)ی ئەم مانگەمان دەستنیشان کردووە بۆ ئەوەی لایەنەکان رێکبکەون‌و کاندیدی جێگری سەرۆکی حکومەت دیاری بکرێت، ئەگەر تا ئەو کاتە رێکەوتن‌و ئەو کاندیدە پێشکەش کرا، راستەوخۆ پەرلەمان ناونانی سەرۆکی حکومەت‌و جێگرەکەی جێبەجێ دەکات‌و سەرۆکی ھەرێمیش رایاندەسپێرێت‌و دەبێت لەماوەی (٣٠) رۆژدا حکومەت پێکبھێنرێت .
د.فرسەت ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر لایەنەکان رێکنەکەون‌و کاندیدی جێگری سەرۆکی حکومەت پێشکەش نەکرێت، ئەو یاسایەی سەرۆکایەتی ھەرێم کەدەڵێت "دوای ناونانی سەرۆکی حکومەت‌و جێگرەکەی لەلایەن پەرلەمانەوە، سەرۆکی ھەرێم بۆ پێکھێنانی رایاندەسپێرێت" ھەموار دەکەینەوەو یاساکە وا لێ دەکەین کەبوترێت، "دوای ناونانی سەرۆکی حکومەت لەلایەن پەرلەمانەوە، سەرۆکی ھەرێم بۆ پێکھێنانی رایدەسپێرێت" واتە جێگرەکەی لێدەکەینەوە، چونکە کاندید بۆ سەرۆکی حکومەت ئامادەیە، ئەو کاتەش کێشەکە کۆتایی دێت 
زۆرتر »

موژدەیەک بۆ بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لە کوردستان

حكومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندیی نیشان دا بۆ مۆڵه‌ت دان به‌ كاركردن به‌ خزمه‌تگوزارییی      3g له‌ لایه‌ن سێ كۆمپانیای مۆبایل له‌ عێراقدا .
له‌م باره‌یه‌وه‌ ئاوات نه‌جمه‌دین  ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی  راگه‌یاندن و گه‌یاندن  له‌ لێدوانێكدا رونیكرده‌وه‌  دوای ئه‌وه‌ی  كۆمیسیۆنی راگه‌یاندن و گه‌یاندن پێشنیازیكرد  مۆڵه‌ت بدرێت  به‌ سێ كۆمپانیای  خزمه‌تگوزاریی  گه‌یاندن و ته‌له‌فۆن گه‌ڕۆك  (مۆبایل )  تا خزمه‌تگوزارییی 3g  بخه‌نه‌ گه‌ڕ ،سه‌ره‌نجام حكومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندیی نیشان دا كه‌ مۆڵه‌ت بدرێت به‌ هه‌ریه‌ك له‌ كۆمپانیاكانی (ئاسیا سێڵ و كۆڕه‌ك و زه‌ین ) بۆبه‌گه‌ڕخستنی خزمه‌تگوزاریی 3g   كه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ له‌ جیلی سێیه‌می مۆبایله‌، وتیشی  به‌ كه‌وتنه‌ گه‌ڕی   ئه‌م خزمه‌تگوزارهیه‌ اریترییه‌ هێڵی ئه‌نته‌رنێت خێرا تر ده‌بێت و كوالێتیی كاركردنی مۆبایلیش باشتر و چاكتر ده‌بێت .
ئاوات نه‌جمه‌دین ئه‌وه‌یشی رونكرده‌وه‌ كه‌ هه‌ر كۆمپانیایه‌ك له‌ به‌رامبه‌ر پێد انی ئه‌و مۆڵه‌ته‌دا( 307 ) ملیۆن دۆلار ده‌دات   .
له‌ كۆتاییدا ئاوات نه‌جمه‌دین ئه‌ندامی كۆمیسیۆن راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق رایگه‌یاند ، بڕیاره‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا كۆمیسیۆنه‌كه‌یان پاشكۆیه‌كی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ كۆمپانیاكه‌دا ئیمزا  بكات به‌ مه‌به‌ستی به‌گه‌ڕ خستنی سیستمه‌ نوێ یه‌كه‌ ، به‌م خزمه‌تگوزارییه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆبایل باشتر و  ره‌وانتر ده‌بێت .

زۆرتر »

الأربعاء، 2 أبريل 2014

زانكۆی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ مرۆیی‌ كه‌مپ له‌هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌كاته‌وه‌


زانكۆی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ مرۆیی‌ كه‌مپ له‌هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌كاته‌وه‌

نوێنه‌ری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئاشكرایكرد، بڕیاره‌ له‌داهاتودا كه‌مپێكی‌ زانكۆی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ مرۆیی‌ له‌پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌دا بكرێته‌وه‌، هه‌وڵیش ده‌درێت بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ژورێكی‌ بازرگانی‌ بۆ پارێزگاكه‌.

(حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا) نوێنه‌ری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ NNA ڕاگه‌یاند، له‌میانی‌ به‌شداریكردنیان له‌یه‌كه‌مین كۆنفرانسێكی‌ زانستی‌ زانكۆی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ مرۆییدا، داواكارییه‌كیان ئاراسته‌ی‌ (د. عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌) دامه‌زرێنه‌ری‌ زانكۆی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ مرۆیی‌ كردوه‌، بۆ كردنه‌وه‌ی‌ كه‌مپێكی‌ زانكۆی‌ ناوبراو له‌پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌دا، ناوبراویش ڕه‌زامه‌ندی‌ له‌سه‌ر ئه‌و داواكارییه‌ داوه‌و به‌ڵێنیداوه‌، كه‌مپێكی‌ زانكۆی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ مرۆیی‌ له‌پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌دا بكرێته‌وه‌.

ڕونیشیكرده‌وه‌، دامه‌زرێنه‌ری‌ زانكۆی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ مرۆیی‌، به‌ڵێنی‌ هاوكاری‌ مادیی‌‌و زانستی‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بدات‌و هه‌وڵیش ده‌دات ژورێكی‌ بازرگانی‌ بۆ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بكاته‌وه‌.

حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا باسی‌ له‌وه‌شكرد، كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و كه‌مپه‌ له‌هه‌ڵه‌بجه‌ گرنگی‌ خۆی‌ ده‌بێت، چونكه‌ زانكۆی‌ گه‌شه‌پێدان له‌ڕوی‌ ئاستی‌ زانستییه‌وه‌ له‌ئاستێكی‌ باشدایه‌، هاوكات هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌كاتی‌ كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و به‌شه‌ی‌ زانكۆ له‌هه‌ڵه‌بجه‌، به‌نرخێكی‌ كه‌متر خوێندكار وه‌ربگرێت.

زۆرتر »

الخميس، 13 مارس 2014

زۆرتر »

الخميس، 6 مارس 2014

بارزانی‌ فه‌رمانیدا به‌زوترین كات هه‌ڵه‌بجه‌ ببێته‌ پارێزگا

سه‌رۆكی‌ هه‌رێم فه‌رمانێكی‌ ئاڕاسته‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كرد و تیایدا پێی راگه‌یاندووه‌، به‌ زووترین كات قه‌زای‌ هه‌ڵه‌به‌جه‌ بكرێت به‌ پارێزگا.

سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، به‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند: "مه‌سعود بارزانی‌، سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌ نووسراوێكدا بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، فه‌رمانی كرد به‌وه‌ی‌ به‌په‌له‌ رێوشوێنی‌ ئیداری‌ بۆ به‌ پارێزگاكردنی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بگیرێته‌به‌ر".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، كه‌ نه‌یویست ناو و پۆسته‌كه‌ی‌ بڵاوبكرێته‌وه‌، وتیشی: "له‌ نووسراوه‌كه‌دا، ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌، كه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ به‌غدا كێشه‌ی‌ بۆ به‌پارێزگاكردنی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ دروستكرد و له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌وڵدرا دوزخورماتوو و ته‌لعفه‌ر به‌ پارێزگا بكرێت و به‌غدا نیازی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ ئه‌و شاره‌ بكرێت به‌ پارێزگا، بۆیه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم خۆی‌ به‌و كاره‌ هه‌ڵبستێت".
زۆرتر »

الأربعاء، 5 مارس 2014

بۆ راگه‌یاندنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ كوردی‌


بۆ راگه‌یاندنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ كوردی‌ زانایانی‌ ئایینی‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی شه‌رعی‌ ده‌خه‌نه‌ڕوو


زانایانی ئاینی شاری هه‌ولێر، رێكه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ركردنی‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی‌ شه‌رعی‌ رێده‌دات كورد هاوشێوه‌ی‌ گه‌لانی دنیا ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌بێت.

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ زانایانی‌ ئایینی‌ ئیسلامی‌ له‌شاری‌ هه‌ولێر رێكخرابوو، گفتوگۆكرا له‌سه‌ر مافی‌ چاره‌ی‌ خۆنوسینی‌ گه‌لی‌ كورد و راگه‌یاندنی‌ ده‌وڵه‌ت كوردی‌ سه‌ربه‌خۆ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاشتیانه‌ كرا.

دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ جه‌عفه‌ر گوانی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ راگه‌یاندنی‌ یه‌كێتی‌ زانایانی‌ ئایینی‌ ئیسلامی‌ كوردستان به‌ڵگه‌نامه‌ شه‌رعیه‌كانی‌ زانایانی ئاینی سه‌باره‌ت راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی بۆ رۆژنامه‌نوسان خوێندنه‌وه‌.

جه‌عفه‌ر گوانی‌ وتی‌: به‌پشتبه‌ستن به‌ به‌ڵگه‌كانی‌ فیقهی‌ ئیسلامی‌، كورد مافی‌ ته‌واوی‌ هه‌یه‌ بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر مافی‌ چاره‌ی‌ خۆنووسین و راگه‌یاندنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ به‌ رێی‌ ئاشتیانه‌، ئه‌وه‌ ش مافێكه‌ خوای‌ گه‌وره‌ به‌گه‌لانی‌ به‌خشیوه‌ و ناكرێ گه‌لی‌ كورد لێی‌ بێبه‌ش بكرێت.

جه‌عفه‌ر گوانی‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌، بوونی‌ ده‌وڵه‌تی‌ كوردی‌ پشتی‌ موسڵمانان به‌ هێز ده‌كات له‌ناوچه‌كه‌دا، وه‌ك چۆن له‌ رابردوودا كورد ئیسلامی‌ پاراستوه‌ .

جه‌عفه‌ر گوانی‌ داوای له‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی هه‌رێمی‌ كوردستان كرد ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ شه‌رعیه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن و له‌داهاتودا كۆنفرانسی فراوانی‌ بۆ ساز بكه‌ن.
زۆرتر »

ئاگاداری



لە یادى ڕاپەڕیندا
پێشمەرگە دیرینەکانى سەرجەم حیزبەکان لە سنورى هەڵەبجەو هەورامان و شارەزوور
لە ڕێو ڕەسمکێکدا پشتیوانى خۆیان بە پارێزگاکردنى هەڵەبجە دوپات دەکەنەوە
شوێنى دەست پێکردن :
فولکەى عومەرى خاوەر بۆ بەردەم چادرى چاوەڕوانى بە پاریزگا بوونى هەڵەبجە
کات: 3:30 عەسر

بەروار : پێنج شەممە 6ى3ى2014

زۆرتر »

الثلاثاء، 4 مارس 2014

ناوچه‌یه‌كی‌ پارێزراو دروستده‌كرێت

ناوچه‌یه‌كی‌ پارێزراو دروستده‌كرێت


ناوچه‌یه‌كی‌ پارێزراو دروستده‌كرێتناوچه‌ی‌ هه‌ورامان
به‌مه‌به‌ستی‌ پاراستنی‌ ئاژه‌ڵه‌ كێوییه‌كان له‌مه‌ترسی‌ له‌ناوچون‌و زیاتر گرنگیدان به‌سروشتی‌ ناوچه‌كه‌، بۆ یه‌كه‌مجار له‌نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان‌و ئێراندا ناوچه‌كی‌ پارێزراو له‌ناحیه‌ی‌ بیاره‌و ناوچه‌ی‌ هه‌ورامان دروستده‌كرێت.

(نوخشه‌ ناسیح) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌ی‌ بیاره‌ به‌ NNA ڕاگه‌یاند، له‌ئێستادا پرۆژه‌ی‌ دروستكردنی‌ ناوچه‌یه‌كی‌ پارێزراو له‌نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان‌و ئێراندا له‌به‌رده‌ستدایه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ بكرێته‌ شوێنێكی‌ پارێزراو له‌نێوان هه‌ردولادا بۆ پارێزگاریكردن له‌سروشتی‌ ناوچه‌كه‌، ڕێگریكردن بۆ له‌ناوبردنی‌ ئاژه‌ڵه‌ كێوییه‌كانی‌ سنوری‌ نێوان هه‌رێم‌و ئێراندا.

وتیشی‌:"به‌مه‌به‌ستی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ سێ‌ شوێن له‌سه‌ر ئاستی‌ عێراق دیاریكراوه‌، كه‌ دوانیان ده‌كه‌ونه‌ شاره‌كانی‌ (كوت‌و به‌سره‌) ناوچه‌ی‌ سێیه‌میش ده‌كه‌وێته‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌دیاریكراویش ناوچه‌ی‌ بیاره‌و هه‌ورامان، هاوكات لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ هه‌رێم‌و عێراق گفتوگۆیان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ئه‌نجامداوه‌، بڕیاره‌ له‌داهاتودا له‌گه‌ڵ لایه‌نی‌ ئێرانی‌ گفتوگۆ بكرێت‌و ناوچه‌ پارێزراوه‌كه‌ دیاری‌ بكرێت، بودجه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ته‌رخان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ بخرێته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌".

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌ی‌ بیاره‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، له‌زۆر ڕووه‌وه‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ گرنگی‌ ده‌بێت بۆ ناوچه‌ی‌ هه‌ورامان به‌تایبه‌ت تا ئێستا توانراوه‌ سروشتی‌ ناوچه‌كه‌ بپارێزرێت، هاوكات له‌گه‌ڵ دروستكردنی‌ ئه‌و ناوچه‌ پارێزراوه‌شدا ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ كێوییانه‌ی‌ كه‌ له‌سنوره‌كاندا هه‌ن پارێزراو ده‌بن، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕوه‌ك‌و گژوگیایانه‌ی‌ بۆ دروستكردنی‌ ده‌رمان به‌كارده‌هێنرێن په‌ره‌یان پێده‌درێت ده‌پارێزرێن له‌له‌ناوچون، له‌دواجاریشدا واده‌كات زۆرترین گه‌شتیار ڕو له‌ناوچه‌كه‌ بكه‌ن.

ناحیه‌ی‌ بیاره‌ ده‌كه‌وێته‌ سنوری‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان‌و ئێراندا، له‌ڕوی‌ ئیدارییه‌وه‌ سه‌ر به‌قه‌زای‌ هه‌ڵه‌بجه‌یه‌و ده‌كه‌وێته‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ شاری‌ سلێمانییه‌وه‌، (97) كیلۆمه‌تر له‌ناوه‌ندی‌ پارێزگاوه‌ دوره‌.
زۆرتر »

الاثنين، 3 مارس 2014

پشوه‌كانی ئه‌م مانگه‌ دیاری كران

پشوه‌كانی ئه‌م مانگه‌ دیاری كران

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی‌ كوردستان، رۆژه‌ پشووه‌كانی‌ ئه‌م مانگه‌ی‌ به‌ فه‌رمی‌ راگه‌یاند.

سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند: به‌بۆنه‌ی راپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی‌ كوردستان، رۆژی‌ 5 ئه‌م مانگه‌ له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم پشووی‌ ره‌سمییه‌.

دزه‌یی‌ وتیشی‌: جگه‌ له‌ و رۆژه‌، رۆژی‌ 14 مانگیش له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان پشووی‌ ره‌سمیه‌.

وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ به‌ بۆنه‌ی‌ جه‌ژنی‌ نه‌ورۆزیشه‌وه‌ رۆژانی‌ 20 بۆ 24 ی‌ مانگ پشووی‌ ره‌سمی‌ ده‌بێت له‌سه‌رجه‌م دامو ده‌زگاكانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمدا.

سه‌باره‌ت به‌ پشووی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ش، سه‌فین دزه‌یی رونیكرده‌وه‌، كه‌ پشووی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ له‌ رۆژی‌ 11 ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات بۆ 24 مانگ و لەو ڕۆژەوە دەوامی ئاسایی سەرجەم دام و دەستگاکانی حکومەت دەستپێدەکاتەوە.

مانگی سێی هه‌موو ساڵێك ژماره‌یه‌ك بۆنه‌و یادی نیشتمانیی تێدایه‌و به‌وهۆیه‌وه‌ رۆژانی پشوو له‌و مانگه‌دا به‌به‌راورد به‌ مانگه‌كانی دیكه‌ زیاتره‌.

زۆرتر »

الأحد، 2 مارس 2014

دكتور موسه‌نا به‌پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌نها ....


زۆرتر »

السبت، 1 مارس 2014

ئاگـــــــــــــــــــــــاداری



بەمەبەستی بەشداربوونمان لە خۆپیشاندانێکی مەدەنی جەماوەری بەرفراوان .. بەمەبەستی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەو پەلەکردن لە جێ بەجێ کردنی ئەو بڕیارە .. تکایە تۆی ئافرەتیش لەم رۆژەدا هاو دەنگمان بەو بەشداربن لەو رێپێوانە هێمنانە ..

کۆبونەوەکە لە بەردەم بارەگای ئەنجومەنی ئافرەتان دەست پێ دەکات بۆ بەردەم باغی گشتی هەڵەبجە..
شوێن : بارەگای ئەنجومەنی ئافرەتانی هەڵەبجە - گەڕەکی مامۆستایان - سەروو سۆپەرمارکێتی هەڵەبجە - تەنیشت بارەگای (یەکێتی قوتابیانی کوردستان ) ..
کاتژمێر -٣ ی پاش نیوەڕۆ
رۆژی - یەک

شەممە بەرواری ٢-٣-٢٠١٤ 
زۆرتر »

بزانە سبەینی کام وەزارەت موچە وەردەگریت

سبه‌ی دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ شوباتی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم ده‌ست پێده‌كات، به‌ بڕیاری‌ وه‌زاره‌تی‌ داراییش ته‌نها وه‌زاره‌تی‌ پلاندانان موچه‌ وه‌رده‌گرێت. وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ داراییش ده‌ڵێت، ئه‌و موچه‌یه‌ی‌ ده‌یده‌نه‌ فه‌رمانبه‌ران، به‌شێكی‌ قه‌رزه‌و به‌شێكی‌ تریشی‌ له‌ داهاتی‌ ناوخۆیه‌. 

ئاشكراشیده‌كات وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌و ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌‌و هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی‌ هه‌رێم دوای سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان مووچه‌ وه‌رده‌گرن، هاوڵاتیانیش ده‌ڵێن، به‌هۆی‌ بێ پلانی‌ حكومه‌ته‌وه‌ موچه‌كانیان دواكه‌وتووه‌. 

15 رۆژ به‌سه‌ر دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ شوبات تێده‌په‌رێت، حكومه‌تیش سه‌ره‌ڕایی ئه‌و هه‌موو داهاته‌ ناوخۆییه‌، به‌قه‌رزو قۆڵه‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ شوباتی‌ فه‌رمانبه‌ره‌كانی‌ دابین ده‌كات. 

دلێر تاریق وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی رایگه‌یاند، رۆژی‌ یه‌ك شه‌ممه‌ ته‌نها وه‌زاره‌تی‌ پلاندانان موچه‌ وه‌رده‌گرێت و هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌ و هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ش دوای سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان موچه‌كانیان وه‌رده‌گرن. 

وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی ئاشكرایده‌كات ئه‌و موچه‌یه‌ی‌ دابه‌شی‌ ده‌كه‌ن به‌شێكی‌ قه‌رزه‌ كه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم قه‌رزی‌ كردووه‌و به‌شێكی‌ تریشی‌ له‌داهاتی‌ ناوخۆیه‌. 

هاوڵاتیانیش ره‌خنه‌ له‌حكومه‌تی‌ كاربه‌رێكه‌ر ده‌گرن كه‌  هیچ پلانێكی‌ نه‌بووه‌ بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی‌ له‌و جۆره‌ كه‌ ڕوبدات‌و نه‌یتوانیوه‌ به‌رگه‌ی‌ ته‌نها یه‌ك مانگ بێ به‌غدادی‌ بگرێت. 

به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی‌ كه‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی بۆدابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران دایناوه‌ له‌ئێستادا ڕیزبه‌ندی‌ دابه‌شكردنه‌كه‌ تێكچوه‌، به‌جۆرێك وه‌زاره‌ته‌كانی‌ خوێندنی‌ باڵاو دارایی وه‌ك یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت موچه‌یان وه‌رده‌گرت، بێت به‌ڵام له‌ئێستادا حكومه‌ت كار به‌و خشته‌یه‌ ناكات‌و دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانیش تا ئه‌وكاته‌ ده‌بێت كه‌ حكومه‌ت پاره‌ی‌ له‌به‌رده‌ستدا ده‌بێت.
زۆرتر »

ئاگاداری::سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌، هاوڵاتییانی هه‌ڵه‌بجه‌ خۆپیشاندانێكی ناره‌زایی ئه‌نجامده‌ده‌ن به‌مه‌به‌ستی به‌پارێزگاكردنی شاره‌كه


زۆرتر »

الجمعة، 28 فبراير 2014

پەیكەرەكەی (عومەری خاوەر) لەلاهای دەبێتە باڵیۆز ‌ ‌

پەیكەری (عومەری خاوەر) دەبێتە باڵیۆزی هەمیشەیی كورد لە(لاهای). لەچوارچێوەی كار‌وچالاكییەكانی گروپی پەیكەرسازانی  كوردستانداو بەهاوكاریی وەزارەتی شەهیدان‌و ئەنفالکراوان
هەردوو پەیكەرساز زاهیر سدیق‌و پشكۆ گورجی پێكەوە پەیكەرێكی عومەری خاوەر-یان دروستكردووە بۆ شاری لاهای، لەوێش لەبەردەم ئۆفیسی سەرەكی رێكخراوی چەكی قەدەغەكراوی كۆمەڵكوژ دادەنرێت.
ئەم پەیكەرە لەبرۆنز دروستكراوەو بڕیارە لەساڵیادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەداو لەڕێوڕەسمێكی شایستەدا پەردەی لەسەرلابدرێت‌و ئەم پەیكەرە وەك سەفیری هەمیشەیی گەلی كورد لەلاهای دەمێنێتەوە.
كوردستانی نوێ‌

زۆرتر »

الخميس، 27 فبراير 2014

یه‌كشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو خۆپیشاندانی‌ فراوان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕیوه‌ده‌چێت‌



به‌مه‌به‌ستی‌ دروستكردنی‌ فشاری‌ زیاتر بۆ به‌رپرسانی‌  هه‌رێم و په‌له‌كردن له‌ جێبه‌جێ كردنی‌ به‌پارێزگاكردنی‌ هه‌ڵه‌بجه‌، یه‌كشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو خۆپیشاندانی‌ فراوان هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌گرێته‌وه‌.

لیژنه‌ی‌ هاوبه‌ش بۆ به‌دوادچوونی‌ به‌پارێزگابوونی‌ هه‌ڵه‌بجه‌، رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو له‌ناو بازاڕی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ خۆپیشاندانێكی‌ جه‌ماوه‌ی‌ سازده‌كات و تێیدا داوا ده‌كه‌ن حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌بێ‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌غدا و به‌ دیاریكراوی‌ پێش 16/3، بڕیاری‌ به‌پارێزگابوونی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بخاته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

به‌وپێیه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ ساڵی‌ 1999 به‌ بڕیاری‌ ژماره‌ 11 بڕیاری داوه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بكاته‌ پارێزگ،ا بۆیه‌ داوا ده‌كه‌ن حكومه‌ت رێز له‌و بڕیاره‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بگرێت و بێ‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌غدا بڕیاره‌كه‌ی‌ خۆی بخاته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌، كه‌ به‌پێی‌ ده‌ستووری عێراقیش هه‌رێم ده‌توانێت هه‌ڵه‌بجه‌ بكاته‌ پارێزگا.

ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی‌ هاوبه‌شی‌ به‌پارێزگابوونی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ رایده‌گه‌یه‌نن له‌ ئه‌گه‌ری‌ جێبه‌جێنه‌كردنی‌ بڕیاره‌كه‌ش پێش 16/3 ـی‌ ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌، چه‌ندین چالاكیی‌ جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
زۆرتر »

به‌پارێزگاكردنی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ یه‌كلایی‌ ده‌كرێته‌وه‌

له‌ئێستادا هه‌وڵده‌درێت پرۆژه‌یاسای‌ به‌پارێزگاكردنی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ئه‌ندامێكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیار له‌سه‌ر به‌پارێزگاكردنی‌ هه‌ر قه‌زایه‌ك ئه‌ركی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران نیه‌. 

(به‌كر حه‌مه‌سدیق) ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی‌ به‌ NNA ڕاگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی‌ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی‌ پرسی‌ به‌پارێزگاكردنی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌ست ده‌كه‌ن ڕێگری‌ دروستده‌كرێت، له‌ئێستادا هه‌وڵه‌كانیان خستوه‌ته‌ گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ده‌ربهێنن‌و ڕه‌وانه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی‌ له‌وێ‌ ئه‌و پرسه‌ یه‌كلایی‌ بكرێته‌وه‌.

وتیشی‌:"ناردنی‌ پرۆژه‌یاسای‌ به‌پارێزگاكردنی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌زۆر ڕووه‌وه‌ كارێكی‌ هه‌ڵه‌ بو، بۆیه‌ له‌ئێستادا هه‌وڵێكی‌ جدیان به‌مه‌به‌ستی‌ ڕه‌وانه‌ كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ستپێكردوه‌، هه‌نگاوی‌ باشیان ناوه‌، پێشبینیشی‌ كرد به‌مزوانه‌ پرۆژه‌یاساكه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ هه‌رێم بكه‌نه‌وه‌". 

به‌كر حه‌مه‌سدیق باسی‌ له‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ بڕیار له‌سه‌ر به‌پارێزگاكردنی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بدرێت، ئه‌وا له‌ڕوی‌ یاساییه‌وه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و ماف‌و ئیمتیازه‌ی‌ ده‌بێت كه‌ پارێزگاكانی‌ دیكه‌ی‌ عێراق هه‌یانه‌. 

لای‌ خۆیشیه‌وه‌، (گۆران ئازاد) ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بۆ NNA ڕونكرده‌وه‌، هه‌ر له‌وكاته‌ی‌ كه‌ پرۆژه‌یاسای‌ به‌پارێزگاكردنی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق په‌سه‌ند كرا، یاداشتێكی‌ ئاراسته‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم كرد، كه‌ ڕێگه‌نه‌دا ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق بكرێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ سه‌ره‌تایه‌كی‌ خراپه‌ كه‌ له‌داهاتودا ڕوبه‌ڕوی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌بێته‌وه‌، چونكه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌پارێزگاكردنی‌ هه‌ر قه‌زایه‌ك به‌هه‌رێمی‌ كوردستان ناچێته‌ چوارچێوه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران، به‌ڵكو له‌ده‌سه‌ڵاتی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌، بڕیار له‌سه‌ر دروستكردنی‌ پارێزگای‌ نوێ‌ بدات.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، ئه‌گه‌ر له‌داهاتودا حكومه‌تی‌ هه‌رێم بیه‌وێت بڕیار له‌سه‌ر به‌پارێزگاكردنی‌ هه‌ر قه‌زایه‌كی‌ دیكه‌ بدات، ئه‌وا ده‌بێت جارێكی‌ تر بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ به‌غدا ئه‌وه‌ش له‌دواجاردا واده‌كات كه‌ ئه‌گه‌ر بۆ قه‌زای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ له‌باره‌وه‌ بدرێت، ئه‌وا بۆ قه‌زاكانی‌ سۆران‌و ڕانیه‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ ده‌رنابڕدرێت، چونكه‌ ئه‌و دوو قه‌زایه‌ش هاوشێوه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بڕیاری‌ به‌پارێزگاكردنیان بۆ ده‌رچوه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌وه‌.

ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ڕونیشیكرده‌وه‌، به‌گوێره‌ی‌ ده‌ستوری‌ عێراق هه‌ر یاسایه‌ك پێش ڕوخانی‌ ڕژێمی‌ عێراق ده‌رچو بێت كاری‌ پێده‌كرێت، به‌مه‌رجێك دژی‌ ده‌ستور نه‌بێت‌و هه‌ڵنه‌وه‌شابێته‌وه‌ بۆیه‌ بڕیاری‌ به‌پارێزگاكردنی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ده‌ستی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌ بۆ ئه‌و هه‌وڵه‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ كورد له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌جێگه‌ی‌ خۆیه‌تی‌، هه‌رچه‌نده‌ ده‌بوایه‌ پێشتر ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران نه‌كرایه‌.

وته‌كانی‌ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ له‌كاتێكدایه‌، ماوه‌ی‌ دوو مانگه‌ حكومه‌تی‌ عێراق پرۆژه‌یاسای‌ به‌پارێزگاكردنی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ په‌سه‌ندكردوه‌، به‌ڵام تا ئیستا ئه‌و پرسه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش بوه‌ته‌ مایه‌ی‌ نیگه‌رانی‌ هاوڵاتیانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌.
زۆرتر »

الأربعاء، 26 فبراير 2014

ئەوکەسەی زیاتر لە ملیۆنێك دۆلار خەڵکی هەڵەبجەی برد،،



ئەوکەسەی زیاتر لە ملیۆنێك دۆلار خەڵکی هەڵەبجەی برد،،


محه‌مه‌د زێبارى که‌ ره‌سیدى بانکى کۆمپانیا تازه‌ تۆمارکراوه‌که‌ى ته‌نها بڕی یه‌ک ملیۆن دینارى عێراقى تێدابوو، به‌ناوی وه‌به‌رهێنانه‌وه‌ فێڵی له‌ژماره‌یه‌ک خه‌ڵک له‌هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید کردو بوه‌ خاوه‌نى زیاتر له‌ملیۆنێک دۆلارو هه‌ڵات.

به‌پێی نوسراوێکى قایمقامى قه‌زاى هه‌ڵه‌بجه‌ محه‌مه‌د زێبارى که‌ له‌ئێستادا هه‌رێمى کوردستانى جێهێشتوه‌و روى له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات کردوه‌ «فێڵى» له‌ژماره‌یه‌ک هاوڵاتى کردوه‌و داواده‌کات رێوشوێن له‌دژى بگیرێته‌ به‌ر.

محه‌مه‌د مسته‌فا ئه‌حمه‌د کەخۆی بەمحه‌مه‌د زێبارى ناساندوە بارودۆخى له‌بارى بۆ وه‌به‌رهێنان له‌هه‌ڵه‌بجه‌ دواى بڕیارى به‌پارێزگابونى شاره‌که‌ له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه‌ به‌هه‌ل زانى تا بانگه‌شه‌ بۆ جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌یه‌کى بوارى گه‌شتیارى بکات‌و بیه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه‌ پاره‌ کۆبکاته‌وه‌.

هەر بەپێی زانیارییەكان 17 هاوڵاتی هەڵەبجە كە لەنێویاندا چەند بەرپرسێكی ناوچەكەی تێدایە بەبڕی جیاواز 1,280,000 دۆلاریان بەبەڕێوەبەری رێپێدراوی كۆمپانیاكە داوەو دواتریش سەرجەم پارەی هاوڵاتیانی بردوەو بۆ دەرەوەی هەرێم هەڵهاتوە.

سەبارەت بەدەنگۆی ئەوەی كە گوایە قایمقامی هەڵەبجەش وەك خاوەن پشكێك بەشداری كردوە لەدروستكردنی ئەو پڕۆژەیەو نزیكەی 18 هەزار دۆلار (18 دەفتەر) دۆلاری داوە بەو وەبەرهێنەرە، هاوڵاتی پەیوەندی كرد بەگۆران ئەدهەم قائیمقامی هەڵەبجە بەڵام ئامادەنەبوو هیچ لێدوانێك لەو بارەیەوە بدات.

پەیامنێری هاوڵاتی لەهەڵەبجە چاوی بەچەند كەسێك كەوت (ناوەكانیان لای هاوڵاتی پارێزراوە) كە بەبڕی جیاواز پارەیان داوە بەخاوەنی ئەو كۆمپانیایە، ئاماژەیان بەوەكرد كە چارەنوسی پارەكانیان نادیارە، بەڵام لەبەر ترس لەپلەی كۆمەڵایەتیان ئامادەنەبون ناوەكانیان ئاشكرابكرێت.

هاوڵاتی چەندین هەوڵیدا بۆ ئەوەی لێدوان لەو وەبەرهێنەرە وەربگرێت كە ئێستا لەئەڵمانیایەو هەڵاتوە، بەڵام هەوڵەكان بێ سود بون. تەنها لەسەرچاوەیەكی تایبەتەوە چەند وێنەیەكی ئەو كەسەی دەستكەوت كە لەشوێنێكی گەشتیاری لەئەڵمانیا دەردەكەوێت.

زۆرتر »

ساڵی ڕابردوو زیاتر له‌ (150) هه‌زار گه‌شتیار ڕویان له‌شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان كردوه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ساڵی ڕابردوو زیاتر له‌ (150) هه‌زار گه‌شتیار ڕویان له‌شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان كردوه‌، بۆ ئه‌مساڵیش به‌شێوازێكی باشتر ئاماده‌كارییان كردوه‌ بۆ پێشوازی له‌گه‌شتیاران، پێشبینیش ده‌كرێت ڕێژه‌ی گه‌شتیاران زیاتر بێت له‌ساڵی ڕابردوو.
زۆرتر »

الكاتب

اكتب وصف المشرف هنا ..

کۆی سه‌ردان

الحصول على كل المشاركات في صندوق البريد الإلكتروني

كل المشاركات لدينا مباشرة في صندوق البريدك.
009640750 Www.facebook.com/parezgayhlabja