حكومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندیی نیشان دا بۆ
مۆڵه‌ت دان به كاركردن به خزمه‌تگوزارییی 3g له لایه‌ن سێ
كۆمپانیای مۆبایل له عێراقدا .
له‌م باره‌یه‌وه ئاوات نه‌جمه‌دین ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی راگه‌یاندن و گه‌یاندن له لێدوانێكدا رونیكرده‌وه دوای ئه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی راگه‌یاندن و گه‌یاندن پێشنیازیكرد مۆڵه‌ت بدرێت به سێ كۆمپانیای خزمه‌تگوزاریی گه‌یاندن و ته‌له‌فۆن گه‌ڕۆك (مۆبایل ) تا خزمه‌تگوزارییی 3g بخه‌نه گه‌ڕ ،سه‌ره‌نجام حكومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندیی نیشان دا كه مۆڵه‌ت بدرێت به هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی (ئاسیا سێڵ و كۆڕه‌ك و زه‌ین ) بۆبه‌گه‌ڕخستنی خزمه‌تگوزاریی 3g كه خزمه‌تگوزارییه‌كه له جیلی سێیه‌می مۆبایله، وتیشی به كه‌وتنه گه‌ڕی ئه‌م خزمه‌تگوزارهیه اریترییه هێڵی ئه‌نته‌رنێت خێرا تر ده‌بێت و كوالێتیی كاركردنی مۆبایلیش باشتر و چاكتر ده‌بێت .
ئاوات نه‌جمه‌دین ئه‌وه‌یشی رونكرده‌وه كه هه‌ر كۆمپانیایه‌ك له به‌رامبه‌ر پێد انی ئه‌و مۆڵه‌ته‌دا( 307 ) ملیۆن دۆلار ده‌دات .
له كۆتاییدا ئاوات نه‌جمه‌دین ئه‌ندامی كۆمیسیۆن راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق رایگه‌یاند ، بڕیاره له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا كۆمیسیۆنه‌كه‌یان پاشكۆیه‌كی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ كۆمپانیاكه‌دا ئیمزا بكات به مه‌به‌ستی به‌گه‌ڕ خستنی سیستمه نوێ یه‌كه ، به‌م خزمه‌تگوزارییه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆبایل باشتر و ره‌وانتر ده‌بێت .

Facebook
Twitter
RSS
0 كومينته‌كان: