پەرلەمانتارێکی پارتی رایدەگەیەنێت، ئەگەر کاندیدی جێگری سەرۆکی حکومەت پێشکەش نەکرێت، یاسایەکی سەرۆکایەتی ھەرێم ھەموار دەکەینەوە بۆ ئەوەی بەزوویی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێم پێکبھێنرێت .
د.فرسەت سۆفی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان بە (SNN)ی راگەیاند، ئێمە لەپەرلەمان پێشتر گلەیی ئەوەمان ھەبوو میکانیزمی کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتیمان نییە بۆ ئەوەی دابنیشینو فشار بخەینە سەر ھێزە سیاسییەکان بۆ پێکھێنانی حکومەت، بەڵام دوای ئەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانمان ھەڵبژارد، دەرگایەکی کردەوە تا راستەوخۆ بەرپرسیارێتییەکە بکەوێتە سەر پەرلەمان، چونکە تا ناونانی سەرۆکی حکومەتو جێگرەکەی نەبێت، سەرۆکی ھەرێمیش ناتوانێت سەرۆکی حکومەتو جێگرەکەی بۆ پێکھێنانی حکومەت رابسپێرێت .
وتیشی، بۆئەوەی فشار درووست بکەینو حکومەت زوو پێکبھێنرێت تا (١٤)ی ئەم مانگەمان دەستنیشان کردووە بۆ ئەوەی لایەنەکان رێکبکەونو کاندیدی جێگری سەرۆکی حکومەت دیاری بکرێت، ئەگەر تا ئەو کاتە رێکەوتنو ئەو کاندیدە پێشکەش کرا، راستەوخۆ پەرلەمان ناونانی سەرۆکی حکومەتو جێگرەکەی جێبەجێ دەکاتو سەرۆکی ھەرێمیش رایاندەسپێرێتو دەبێت لەماوەی (٣٠) رۆژدا حکومەت پێکبھێنرێت .
د.فرسەت ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر لایەنەکان رێکنەکەونو کاندیدی جێگری سەرۆکی حکومەت پێشکەش نەکرێت، ئەو یاسایەی سەرۆکایەتی ھەرێم کەدەڵێت "دوای ناونانی سەرۆکی حکومەتو جێگرەکەی لەلایەن پەرلەمانەوە، سەرۆکی ھەرێم بۆ پێکھێنانی رایاندەسپێرێت" ھەموار دەکەینەوەو یاساکە وا لێ دەکەین کەبوترێت، "دوای ناونانی سەرۆکی حکومەت لەلایەن پەرلەمانەوە، سەرۆکی ھەرێم بۆ پێکھێنانی رایدەسپێرێت" واتە جێگرەکەی لێدەکەینەوە، چونکە کاندید بۆ سەرۆکی حکومەت ئامادەیە، ئەو کاتەش کێشەکە کۆتایی دێت

Facebook
Twitter
RSS
0 كومينتهكان: