زۆرتر »
الاثنين، 27 أبريل 2015
السبت، 3 يناير 2015
مژدە بۆ فەرمانبەران
وتەبێژی حکومەتی ھەرێم مژدە بە فەرمانبەران دەدات لەم مانگەدا موچەی ھەردوو مانگی ١١ و ١٢ دابەشدەکرێت.
سایتی KNNC لەسەر زاری سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردۆتەوە، لە ھەوڵدان بۆ ئەوەی لە ئێستادا موچەی مانگی ١١ ی فەرمانبەران دابەش بکەن و تاکو کۆتایی ئەم مانگەش، مووچەی مانگی ١٢ دابەش بکەن.
دزەیی راشیگەیاندووە، لەماوەی دوو مانگی داھاتوودا پێدانی موچە بە فەرمانبەران ئاسایی دەبێتەوە.
سەرباری کۆتایی ھاتنی ساڵی ٢٠١٤ و دەسپێکردنی ساڵی نوێ، تائێستا فەرمانبەرانی ھەرێم موچەی مانگی ١١یان وەرنەگرتووە.

الجمعة، 7 نوفمبر 2014
سودەکانی گەنمەشامی
گەنمەشامی خواردنێکی زۆر بەتامە و زۆرجاربەدیار فیلمی سینەماییەوە دەیخۆین، گەنمەشامی چەندین سوودی تەندوورستی ھەیە و ئەوانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:
-ھەتسکردن بە تێربوون: پزیشکانی بواری پارێز ئامۆژگاری خەڵک دەکەن گەنمەشامی بخۆن، چونکە ھەستکردن بەتێری درووستدەکات و گۆرمۆکەی زۆر کەمی تێدایە و زۆر خواردنی قەڵەوت ناکات، بەڵام نابێت دوای خواردنی خواردنی چەور بخۆیت، چونکە گەنمەشامی یارمەتی ھەرسکردنی دەدات و قەڵەوترت دەکات.
-رێژەیەکی زۆری لە ریشاڵ تێدایە و ئەوەش یارمەتی پرۆسەی ھەرسکردنی گەدە و زیندەپاڵ دەدات، ھەروەھا ئەوەش ھۆکارە بۆ رەوانبوون.
-دەردانی ھۆڕمۆنی سیرۆتۆنین زیاددەکات و ئەوەش بە ھۆڕمۆنی دڵخۆشبوون ناسراوە، واتلێدەکات ھەست بە خۆشی بکەیت و نیگەرانی دەروونی و خەمۆکیت تووشنەبێت.
-بەھۆی بوونی بڕێکی زۆر لە دژەئۆکسێنەر دەتوانێت دژی نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە و بەرزە کۆلیسترۆڵی خوێن بجەنگێت، ھەروەھا یارمەتی باشتربوونی فشاری خوێن دەدات و تەندرووستی دڵ بەرەو پێش دەبات.
-بڕێکی زۆری لە ڤیتامین (ئەی، بی، کەی) تێدایە و یارمەتی درووستبوونەوەی خانە لەدەستچووەکانی مێشک و جەستە دەدات و رێژەی زیرەکی زیاددەکات و یادەوەری بەھێزتر دەبێت بەو ڤیتامینانە.
الخميس، 17 يوليو 2014
السبت، 10 مايو 2014
رێواس چه‌ندین سوودى ته‌ندروستى هه‌یه
رێواس رووەكێكی كوێستانی بەهاره‌یه و چه‌ندین سوودى ته‌ندروستى هه‌یه
رێواس روەكێكی كوێستانیە و لە وەزری بەهاردا دەڕوێت و چەندین سودی هەیە بۆ لەش ، چونكە دەوڵەمەند بەریشاڵ و ڤیتامینەكانی A و B و C و پرۆتین و شەكر و كاربۆهیدرات و كالیسیۆم و سیۆدیۆم و پۆتاسیۆم.
وه‌رزی گیا‌و وگوڵی به‌هار وه‌ک که‌نگه‌ر و رێواس و پنگ و سیره و سترك و لیش و سوریازو چۆرین و هه‌ندرش و ده‌یان رووه‌كى تر، که له ناوچه‌ی خۆمان زۆره‌و زۆریش به سووده‌و قازانجی یه‌گجار زۆری هه‌یه و بۆ ته‌واوی ئه‌ندامانی جه‌سته سودمه‌نده‌و قازانجی زۆری هه‌یه.
رێواس قه‌ندی خوێن داده‌به‌زێنێت و بۆ به هێز کردنی گه‌ده‌و و جه‌رگ سودی هه‌یه‌و بۆ ده‌رمانی بێ ئیشتایی سوودمه‌نده، ده‌رمانی زه‌ردوویی و بێهێزی یه، رێواس ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تاڵیش بێت سودمه‌نده، تامه تاڵه‌که‌ی زار و زمان خاوێن ده‌کاته‌وه، له رێواس خۆرشت، و کۆمپوت و مره‌با و شه‌ربه‌تیش دروست ده‌کرێ، شه‌ربه‌تی رێواس هاوڕێی ئاوی گێزه‌ر، که‌ره‌وز، خه‌یار و سێ‌و زۆر سوودی هه‌یه، رێواس هه‌روه‌ها بۆ زۆرکردنی ئیشتیا و ده‌رمانی قه‌بز بوونیش سودمه‌نده.
شه‌ربه‌تی رێواس خواردنه‌وه‌یه‌كه كه جگه له نه‌هێشتنی تینوێتی به‌رگری له‌ش به درێژایی رۆژ به‌رز ده‌كاته‌وه و له‌ش له ژه‌هره‌كان پاك ده‌كاته‌وه.
خواردنه‌وه‌ی تینوێتی ناهێڵێت و توانای له‌ش به‌هێز ده‌كات ، بۆیه پسپۆڕان ئه‌م شه‌ربه‌ته به پێویست ده‌زانن به‌تایبه‌ت له مانگی ره‌مه‌زاندا.
ئه‌م شه‌ربه‌ته له ئه‌نجامی تێكه‌ڵ كردنی چه‌ندین شه‌ربه‌تی رووه‌كی وه‌كو چای سه‌وز و دارچین و گه‌ڵای لیمۆ پێكهاتووه و به‌هۆی ئه‌سید گلورۆنیك ، سیستمی له‌ش به‌هێز ده‌كات و ته‌مبه‌ڵی ریخوڵه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات.
سودێكی تری رێواس رێگه گرتنه له وه‌رینی قژ و چرچی و لۆچی پێست و توند بوونی ده‌ماره‌كان و ماسوكه‌كان و جومگه‌كانه.
ـ گرنگترین سوودەكانى رێواس:-
1- تایبەتمەندی ساردی هەیە.
2- بەهێزكەرەوەیەو بۆ چارەسەری كرمی سك بەكار دێت.
3- گەدە ناچار دەكات بۆ دەردانی ئەنسۆلین و شەكری خوێن دادەبەزێنێت.
4- بۆ چارەسەركردنی زیپكەی لەش بەسوودە.
5- بۆ چارەسەركردنی نەبوونی ئارەزووی خواردن و ئازاری گەدە و نەخۆشیەكانی جگەر بەسوودە.
6- بەهێزكەری گەدە و ریخۆڵەیە و دەردانی گەدە رێكدەخات.
7- جوڵەی لەش چالاك دەكات و خاوی و سستی ناهێڵێت.
8- بۆ چارەسەری سك چوون بەسوودە.
9- خوێن پاك دەكاتەوە.
10- ئاوی تازەی رێواس چاو بەهێز دەكات و پەڵەی سپی ناهێڵێت.
11- گیراوەی رێواس و ئاوی لیمۆ پەڵەی روخسار چارەسەری دەكات.
12- بۆ بەهێزكردنی قژ بەسوودەو لەگەڵ خەنە رەنگی قژ جوان دەكات.
13- كوڵاندنی گەڵای رێواس دەبێتە هۆی پاككردنەوەی قاپی ئەلەمنیۆم.
الجمعة، 9 مايو 2014
بارزانی مەرجەکانی كورد بۆ بەشداریكردن لە حكومەتی عێراق رادەگەیەنێت
رووداو-هەولێر
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەمیانی پێشوازیکردنی لە نێردەی یەکێتی ئەوروپا، مەرجەکانی کوردی بۆ بەشداریکردن لە حکومەتی داهاتووی عێراق راگەیاند..
بەپێی ماڵپەڕی فەرمی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، مەسعود بارزانی لە دیدارێكدا لەگەڵ یانا هایبەسكۆڤا، نێردەو باڵوێزی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق رایگەیاند: "پێویستە لە عێراقدا كورد شەریك بێت و كەس وا بیر نەكاتەوە كە حاكم بێت و خەڵكی دی گوێڕایەڵ و هاووڵاتی پلە دوو بێت، یان بە مەنتقی زۆرینە و كەمینە حوكم بكات".
بارزانی گوتیشی "هەڵبژاردنی 30ـی نیسان دوا دەرفەتە بۆ عێراق ئەگەر بەشێوەیەكی كردەیی پڕەنسیپی شەراكەت جێبەجێ بكرێت ئەوە دەكرێ ئومێدمان هەبێت و پێكەوە بمێنین".
لەبارەی مەرجەکانی هەرێمی كوردستان بۆ بەشداریكردن لە حكومەتی داهاتووی عێراقدا هەیەتی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە "پێویستە شەراكەتی حەقیقی بە كردەوە بچەسپێت و دەستوور جێبەجێبكرێت و هەموو خەڵكی عێراق هەست بكەن كە لە ژیانی سیاسیی وڵات‌دا بەشدارن".
بارزانی هاوكات جەختی لەوەکردووەتەوە، كە "دەبێ ماددەی 140ـی دەستووریش جێبەجێ بكرێت و سوپای عێراق لەسەر بنەمایەكی نیشتیمانی دابمەزرێتەوە و كێشەی پێشمەرگە چارەسەر بكرێت و یاسای نەوت و غاز پەسەند بكرێت و سەرژمێریی گشتیش ئەنجام بدرێت و ئەو دامەزراوانەی لەدەرەوەی دەستوور دامەزراون هەڵبوەشێنرێنەوە".
سەبارەت بە پۆستی سەرۆك كۆمار و داواكاریی كورد بۆ وەرگرتنی ئەم پۆستە، مەسعود بارزانی ئاماژەی بەوەدا كە "وێڕای تەشریفاتیبوونی پۆستی سەرۆك كۆمار، پاش راگەیاندنی فەرمی ئەنجامەكان و دوای ئەوەی كورد لەوە دڵنیا بێت كە عێراق بۆ دۆخی پێشوو ناگەڕێتەوە، ئەو كات ئێمە پێداگیریی لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار دەكەین و بە ئیستحقاقێكی نەتەوەیی هەرێمی كوردستانی دەزانین".

الخميس، 8 مايو 2014
به‌رازیل هاته پله‌ی چواره‌م
به‌رازیلی میوانداریكه‌ری جامی جیهان توانی له ریزبه‌ندی جیهان بۆ تۆپی پێی بێته پله‌ی چواره‌م كه مانگانه یه‌كێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) ئه‌م ریزبه‌ندیه ده‌ستنیشان ده‌كات، كه ئه‌مه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ده‌بێت نه‌هاتووه‌ته ئه‌م پله‌یه، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا هه‌ر له پێشه‌نگدا مایه‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا ئه‌ڵمانیاو پورتوگال له پله‌كانی دووه‌م و سێهه‌من.
هه‌ڵبژارده‌ی كۆڵۆمبیا له پله‌ی پێنجه‌م دێت به‌دوایدا ئۆرۆگوای شه‌شه‌م و ئه‌رجه‌نتین له پله‌ی حه‌وته‌م دێت، هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی سویسرا‌و ئیتاڵیا یۆنان له پله‌كانی هه‌شته‌م و نۆیه‌م ده‌یه‌من.
زۆرتر »
هه‌ڵبژارده‌ی كۆڵۆمبیا له پله‌ی پێنجه‌م دێت به‌دوایدا ئۆرۆگوای شه‌شه‌م و ئه‌رجه‌نتین له پله‌ی حه‌وته‌م دێت، هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی سویسرا‌و ئیتاڵیا یۆنان له پله‌كانی هه‌شته‌م و نۆیه‌م ده‌یه‌من.
لەپێناو حکومەتدا یاسایەکی سەرۆکایەتی ھەرێم ھەموار دەکرێتەوە
پەرلەمانتارێکی پارتی رایدەگەیەنێت، ئەگەر کاندیدی جێگری سەرۆکی حکومەت پێشکەش نەکرێت، یاسایەکی سەرۆکایەتی ھەرێم ھەموار دەکەینەوە بۆ ئەوەی بەزوویی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێم پێکبھێنرێت .
د.فرسەت سۆفی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان بە (SNN)ی راگەیاند، ئێمە لەپەرلەمان پێشتر گلەیی ئەوەمان ھەبوو میکانیزمی کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتیمان نییە بۆ ئەوەی دابنیشین‌و فشار بخەینە سەر ھێزە سیاسییەکان بۆ پێک‌ھێنانی حکومەت، بەڵام دوای ئەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانمان ھەڵبژارد، دەرگایەکی کردەوە تا راستەوخۆ بەرپرسیارێتییەکە بکەوێتە سەر پەرلەمان، چونکە تا ناونانی سەرۆکی حکومەت‌و جێگرەکەی نەبێت، سەرۆکی ھەرێمیش ناتوانێت سەرۆکی حکومەت‌و جێگرەکەی بۆ پێک‌ھێنانی حکومەت رابسپێرێت .
وتیشی، بۆئەوەی فشار درووست بکەین‌و حکومەت زوو پێکبھێنرێت تا (١٤)ی ئەم مانگەمان دەستنیشان کردووە بۆ ئەوەی لایەنەکان رێکبکەون‌و کاندیدی جێگری سەرۆکی حکومەت دیاری بکرێت، ئەگەر تا ئەو کاتە رێکەوتن‌و ئەو کاندیدە پێشکەش کرا، راستەوخۆ پەرلەمان ناونانی سەرۆکی حکومەت‌و جێگرەکەی جێبەجێ دەکات‌و سەرۆکی ھەرێمیش رایاندەسپێرێت‌و دەبێت لەماوەی (٣٠) رۆژدا حکومەت پێکبھێنرێت .
د.فرسەت ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر لایەنەکان رێکنەکەون‌و کاندیدی جێگری سەرۆکی حکومەت پێشکەش نەکرێت، ئەو یاسایەی سەرۆکایەتی ھەرێم کەدەڵێت "دوای ناونانی سەرۆکی حکومەت‌و جێگرەکەی لەلایەن پەرلەمانەوە، سەرۆکی ھەرێم بۆ پێک‌ھێنانی رایاندەسپێرێت" ھەموار دەکەینەوەو یاساکە وا لێ دەکەین کەبوترێت، "دوای ناونانی سەرۆکی حکومەت لەلایەن پەرلەمانەوە، سەرۆکی ھەرێم بۆ پێک‌ھێنانی رایدەسپێرێت" واتە جێگرەکەی لێدەکەینەوە، چونکە کاندید بۆ سەرۆکی حکومەت ئامادەیە، ئەو کاتەش کێشەکە کۆتایی دێت

موژدەیەک بۆ بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لە کوردستان
حكومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندیی نیشان دا بۆ
مۆڵه‌ت دان به كاركردن به خزمه‌تگوزارییی 3g له لایه‌ن سێ
كۆمپانیای مۆبایل له عێراقدا .
له‌م باره‌یه‌وه ئاوات نه‌جمه‌دین ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی راگه‌یاندن و گه‌یاندن له لێدوانێكدا رونیكرده‌وه دوای ئه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی راگه‌یاندن و گه‌یاندن پێشنیازیكرد مۆڵه‌ت بدرێت به سێ كۆمپانیای خزمه‌تگوزاریی گه‌یاندن و ته‌له‌فۆن گه‌ڕۆك (مۆبایل ) تا خزمه‌تگوزارییی 3g بخه‌نه گه‌ڕ ،سه‌ره‌نجام حكومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندیی نیشان دا كه مۆڵه‌ت بدرێت به هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی (ئاسیا سێڵ و كۆڕه‌ك و زه‌ین ) بۆبه‌گه‌ڕخستنی خزمه‌تگوزاریی 3g كه خزمه‌تگوزارییه‌كه له جیلی سێیه‌می مۆبایله، وتیشی به كه‌وتنه گه‌ڕی ئه‌م خزمه‌تگوزارهیه اریترییه هێڵی ئه‌نته‌رنێت خێرا تر ده‌بێت و كوالێتیی كاركردنی مۆبایلیش باشتر و چاكتر ده‌بێت .
ئاوات نه‌جمه‌دین ئه‌وه‌یشی رونكرده‌وه كه هه‌ر كۆمپانیایه‌ك له به‌رامبه‌ر پێد انی ئه‌و مۆڵه‌ته‌دا( 307 ) ملیۆن دۆلار ده‌دات .
له كۆتاییدا ئاوات نه‌جمه‌دین ئه‌ندامی كۆمیسیۆن راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق رایگه‌یاند ، بڕیاره له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا كۆمیسیۆنه‌كه‌یان پاشكۆیه‌كی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ كۆمپانیاكه‌دا ئیمزا بكات به مه‌به‌ستی به‌گه‌ڕ خستنی سیستمه نوێ یه‌كه ، به‌م خزمه‌تگوزارییه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆبایل باشتر و ره‌وانتر ده‌بێت .

السبت، 26 أبريل 2014
الاشتراك في:
الرسائل (Atom)
هەرە لەپێش خوێنراوه‌ی 7رۆژی ڕابردهه
-
سبه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌ست پێده‌كات، به بڕیاری وه‌زاره‌تی دارایی‌ش ته‌نها وه‌زاره‌تی پلاند...
-
بەمەبەستی بەشداربوونمان لە خۆپیشاندانێکی مەدەنی جەماوەری بەرفراوان .. بەمەبەستی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەو پەلەکردن لە جێ بەجێ کردنی ئەو ب...
-
سه‌رۆكی هه‌رێم فه‌رمانێكی ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كرد و تیایدا پێی راگه‌یاندووه، به زووترین كات قه‌زای هه‌ڵه‌به‌جه بكرێت به پارێ...
-
پشوه‌كانی ئه‌م مانگه دیاری كران وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژه پشووه‌كانی ئه‌م مانگه‌ی به فه‌رمی راگه‌یاند. سه‌فین دزه‌یی ...
الكاتب
اكتب وصف المشرف هنا ..

Facebook
Twitter
RSS