گەنمەشامی خواردنێکی زۆر بەتامە و زۆرجاربەدیار فیلمی سینەماییەوە دەیخۆین، گەنمەشامی چەندین سوودی تەندوورستی ھەیە و ئەوانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:
-ھەتسکردن بە تێربوون: پزیشکانی بواری پارێز ئامۆژگاری خەڵک دەکەن گەنمەشامی بخۆن، چونکە ھەستکردن بەتێری درووستدەکات و گۆرمۆکەی زۆر کەمی تێدایە و زۆر خواردنی قەڵەوت ناکات، بەڵام نابێت دوای خواردنی خواردنی چەور بخۆیت، چونکە گەنمەشامی یارمەتی ھەرسکردنی دەدات و قەڵەوترت دەکات.
-رێژەیەکی زۆری لە ریشاڵ تێدایە و ئەوەش یارمەتی پرۆسەی ھەرسکردنی گەدە و زیندەپاڵ دەدات، ھەروەھا ئەوەش ھۆکارە بۆ رەوانبوون.
-دەردانی ھۆڕمۆنی سیرۆتۆنین زیاددەکات و ئەوەش بە ھۆڕمۆنی دڵخۆشبوون ناسراوە، واتلێدەکات ھەست بە خۆشی بکەیت و نیگەرانی دەروونی و خەمۆکیت تووشنەبێت.
-بەھۆی بوونی بڕێکی زۆر لە دژەئۆکسێنەر دەتوانێت دژی نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە و بەرزە کۆلیسترۆڵی خوێن بجەنگێت، ھەروەھا یارمەتی باشتربوونی فشاری خوێن دەدات و تەندرووستی دڵ بەرەو پێش دەبات.
-بڕێکی زۆری لە ڤیتامین (ئەی، بی، کەی) تێدایە و یارمەتی درووستبوونەوەی خانە لەدەستچووەکانی مێشک و جەستە دەدات و رێژەی زیرەکی زیاددەکات و یادەوەری بەھێزتر دەبێت بەو ڤیتامینانە.

Facebook
Twitter
RSS
0 كومينتهكان: