وتەبێژی حکومەتی ھەرێم مژدە بە فەرمانبەران دەدات لەم مانگەدا موچەی ھەردوو مانگی ١١ و ١٢ دابەشدەکرێت.
سایتی KNNC لەسەر زاری سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردۆتەوە، لە ھەوڵدان بۆ ئەوەی لە ئێستادا موچەی مانگی ١١ ی فەرمانبەران دابەش بکەن و تاکو کۆتایی ئەم مانگەش، مووچەی مانگی ١٢ دابەش بکەن.
دزەیی راشیگەیاندووە، لەماوەی دوو مانگی داھاتوودا پێدانی موچە بە فەرمانبەران ئاسایی دەبێتەوە.
سەرباری کۆتایی ھاتنی ساڵی ٢٠١٤ و دەسپێکردنی ساڵی نوێ، تائێستا فەرمانبەرانی ھەرێم موچەی مانگی ١١یان وەرنەگرتووە.

Facebook
Twitter
RSS
0 كومينتهكان: