رێواس رووەكێكی كوێستانی بەهاره‌یه و چه‌ندین سوودى ته‌ندروستى هه‌یه
رێواس روەكێكی كوێستانیە و لە وەزری بەهاردا دەڕوێت و چەندین سودی هەیە بۆ لەش ، چونكە دەوڵەمەند بەریشاڵ و ڤیتامینەكانی A و B و C و پرۆتین و شەكر و كاربۆهیدرات و كالیسیۆم و سیۆدیۆم و پۆتاسیۆم.
وه‌رزی گیا‌و وگوڵی به‌هار وه‌ک که‌نگه‌ر و رێواس و پنگ و سیره و سترك و لیش و سوریازو چۆرین و هه‌ندرش و ده‌یان رووه‌كى تر، که له ناوچه‌ی خۆمان زۆره‌و زۆریش به سووده‌و قازانجی یه‌گجار زۆری هه‌یه و بۆ ته‌واوی ئه‌ندامانی جه‌سته سودمه‌نده‌و قازانجی زۆری هه‌یه.
رێواس قه‌ندی خوێن داده‌به‌زێنێت و بۆ به هێز کردنی گه‌ده‌و و جه‌رگ سودی هه‌یه‌و بۆ ده‌رمانی بێ ئیشتایی سوودمه‌نده، ده‌رمانی زه‌ردوویی و بێهێزی یه، رێواس ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تاڵیش بێت سودمه‌نده، تامه تاڵه‌که‌ی زار و زمان خاوێن ده‌کاته‌وه، له رێواس خۆرشت، و کۆمپوت و مره‌با و شه‌ربه‌تیش دروست ده‌کرێ، شه‌ربه‌تی رێواس هاوڕێی ئاوی گێزه‌ر، که‌ره‌وز، خه‌یار و سێ‌و زۆر سوودی هه‌یه، رێواس هه‌روه‌ها بۆ زۆرکردنی ئیشتیا و ده‌رمانی قه‌بز بوونیش سودمه‌نده.
شه‌ربه‌تی رێواس خواردنه‌وه‌یه‌كه كه جگه له نه‌هێشتنی تینوێتی به‌رگری له‌ش به درێژایی رۆژ به‌رز ده‌كاته‌وه و له‌ش له ژه‌هره‌كان پاك ده‌كاته‌وه.
خواردنه‌وه‌ی تینوێتی ناهێڵێت و توانای له‌ش به‌هێز ده‌كات ، بۆیه پسپۆڕان ئه‌م شه‌ربه‌ته به پێویست ده‌زانن به‌تایبه‌ت له مانگی ره‌مه‌زاندا.
ئه‌م شه‌ربه‌ته له ئه‌نجامی تێكه‌ڵ كردنی چه‌ندین شه‌ربه‌تی رووه‌كی وه‌كو چای سه‌وز و دارچین و گه‌ڵای لیمۆ پێكهاتووه و به‌هۆی ئه‌سید گلورۆنیك ، سیستمی له‌ش به‌هێز ده‌كات و ته‌مبه‌ڵی ریخوڵه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات.
سودێكی تری رێواس رێگه گرتنه له وه‌رینی قژ و چرچی و لۆچی پێست و توند بوونی ده‌ماره‌كان و ماسوكه‌كان و جومگه‌كانه.
ـ گرنگترین سوودەكانى رێواس:-
1- تایبەتمەندی ساردی هەیە.
2- بەهێزكەرەوەیەو بۆ چارەسەری كرمی سك بەكار دێت.
3- گەدە ناچار دەكات بۆ دەردانی ئەنسۆلین و شەكری خوێن دادەبەزێنێت.
4- بۆ چارەسەركردنی زیپكەی لەش بەسوودە.
5- بۆ چارەسەركردنی نەبوونی ئارەزووی خواردن و ئازاری گەدە و نەخۆشیەكانی جگەر بەسوودە.
6- بەهێزكەری گەدە و ریخۆڵەیە و دەردانی گەدە رێكدەخات.
7- جوڵەی لەش چالاك دەكات و خاوی و سستی ناهێڵێت.
8- بۆ چارەسەری سك چوون بەسوودە.
9- خوێن پاك دەكاتەوە.
10- ئاوی تازەی رێواس چاو بەهێز دەكات و پەڵەی سپی ناهێڵێت.
11- گیراوەی رێواس و ئاوی لیمۆ پەڵەی روخسار چارەسەری دەكات.
12- بۆ بەهێزكردنی قژ بەسوودەو لەگەڵ خەنە رەنگی قژ جوان دەكات.
13- كوڵاندنی گەڵای رێواس دەبێتە هۆی پاككردنەوەی قاپی ئەلەمنیۆم.

Facebook
Twitter
RSS
0 كومينته‌كان: