ئەوکەسەی زیاتر لە ملیۆنێك دۆلار خەڵکی هەڵەبجەی برد،،
محه‌مه‌د زێبارى که ره‌سیدى بانکى کۆمپانیا تازه تۆمارکراوه‌که‌ى ته‌نها بڕی یه‌ک ملیۆن دینارى عێراقى تێدابوو، به‌ناوی وه‌به‌رهێنانه‌وه فێڵی له‌ژماره‌یه‌ک خه‌ڵک له‌هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید کرد‌و بوه خاوه‌نى زیاتر له‌ملیۆنێک دۆلار‌و هه‌ڵات.
به‌پێی نوسراوێکى قایمقامى قه‌زاى هه‌ڵه‌بجه محه‌مه‌د زێبارى که له‌ئێستادا هه‌رێمى کوردستانى جێهێشتوه‌و روى له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات کردوه «فێڵى» له‌ژماره‌یه‌ک هاوڵاتى کردوه‌و داواده‌کات رێوشوێن له‌دژى بگیرێته به‌ر.
محه‌مه‌د مسته‌فا ئه‌حمه‌د کەخۆی بەمحه‌مه‌د زێبارى ناساندوە بارودۆخى له‌بارى بۆ وه‌به‌رهێنان له‌هه‌ڵه‌بجه دواى بڕیارى به‌پارێزگابونى شاره‌که له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه به‌هه‌ل زانى تا بانگه‌شه بۆ جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌یه‌کى بوارى گه‌شتیارى بکات‌و بیه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه پاره کۆبکاته‌وه.
هەر بەپێی زانیارییەكان 17 هاوڵاتی هەڵەبجە كە لەنێویاندا چەند بەرپرسێكی ناوچەكەی تێدایە بەبڕی جیاواز 1,280,000 دۆلاریان بەبەڕێوەبەری رێپێدراوی كۆمپانیاكە داوەو دواتریش سەرجەم پارەی هاوڵاتیانی بردوەو بۆ دەرەوەی هەرێم هەڵهاتوە.
سەبارەت بەدەنگۆی ئەوەی كە گوایە قایمقامی هەڵەبجەش وەك خاوەن پشكێك بەشداری كردوە لەدروستكردنی ئەو پڕۆژەیەو نزیكەی 18 هەزار دۆلار (18 دەفتەر) دۆلاری داوە بەو وەبەرهێنەرە، هاوڵاتی پەیوەندی كرد بەگۆران ئەدهەم قائیمقامی هەڵەبجە بەڵام ئامادەنەبوو هیچ لێدوانێك لەو بارەیەوە بدات.
پەیامنێری هاوڵاتی لەهەڵەبجە چاوی بەچەند كەسێك كەوت (ناوەكانیان لای هاوڵاتی پارێزراوە) كە بەبڕی جیاواز پارەیان داوە بەخاوەنی ئەو كۆمپانیایە، ئاماژەیان بەوەكرد كە چارەنوسی پارەكانیان نادیارە، بەڵام لەبەر ترس لەپلەی كۆمەڵایەتیان ئامادەنەبون ناوەكانیان ئاشكرابكرێت.
هاوڵاتی چەندین هەوڵیدا بۆ ئەوەی لێدوان لەو وەبەرهێنەرە وەربگرێت كە ئێستا لەئەڵمانیایەو هەڵاتوە، بەڵام هەوڵەكان بێ سود بون. تەنها لەسەرچاوەیەكی تایبەتەوە چەند وێنەیەكی ئەو كەسەی دەستكەوت كە لەشوێنێكی گەشتیاری لەئەڵمانیا دەردەكەوێت.

Facebook
Twitter
RSS
ده‌ست خۆش
ردحذف