به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی فشاری زیاتر بۆ به‌رپرسانی هه‌رێم و په‌له‌كردن له جێبه‌جێ كردنی به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه، یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو خۆپیشاندانی فراوان هه‌ڵه‌بجه ده‌گرێته‌وه.
لیژنه‌ی هاوبه‌ش بۆ به‌دوادچوونی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ناو بازاڕی هه‌ڵه‌بجه خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ی سازده‌كات و تێیدا داوا ده‌كه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا و به دیاریكراوی پێش 16/3، بڕیاری به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه بخاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌وپێیه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له ساڵی 1999 به بڕیاری ژماره 11 بڕیاری داوه هه‌ڵه‌بجه بكاته پارێزگ،ا بۆیه داوا ده‌كه‌ن حكومه‌ت رێز له‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بگرێت و بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا بڕیاره‌كه‌ی خۆی بخاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، كه به‌پێی ده‌ستووری عێراقیش هه‌رێم ده‌توانێت هه‌ڵه‌بجه بكاته پارێزگا.
ئه‌ندامانی لیژنه‌ی هاوبه‌شی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه رایده‌گه‌یه‌نن له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاره‌كه‌ش پێش 16/3 ـی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، چه‌ندین چالاكیی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

Facebook
Twitter
RSS
0 كومينته‌كان: