ناوچه‌یه‌كی پارێزراو دروستده‌كرێت
به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان له‌مه‌ترسی له‌ناوچون‌و زیاتر گرنگیدان به‌سروشتی ناوچه‌كه، بۆ یه‌كه‌مجار له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و ئێران‌دا ناوچه‌كی پارێزراو له‌ناحیه‌ی بیاره‌و ناوچه‌ی هه‌ورامان دروستده‌كرێت.
(نوخشه ناسیح) به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بیاره به NNA ڕاگه‌یاند، له‌ئێستادا پرۆژه‌ی دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی پارێزراو له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و ئێران‌دا له‌به‌رده‌ستدایه، بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته شوێنێكی پارێزراو له‌نێوان هه‌ردولادا بۆ پارێزگاریكردن له‌سروشتی ناوچه‌كه، ڕێگریكردن بۆ له‌ناوبردنی ئاژه‌ڵه كێوییه‌كانی سنوری نێوان هه‌رێم‌و ئێران‌دا.
وتیشی:"به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه سێ شوێن له‌سه‌ر ئاستی عێراق دیاریكراوه، كه دوانیان ده‌كه‌ونه شاره‌كانی (كوت‌و به‌سره) ناوچه‌ی سێیه‌میش ده‌كه‌وێته هه‌رێمی كوردستان، به‌دیاریكراویش ناوچه‌ی بیاره‌و هه‌ورامان، هاوكات لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێم‌و عێراق گفتوگۆیان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه ئه‌نجامداوه، بڕیاره له‌داهاتودا له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئێرانی گفتوگۆ بكرێت‌و ناوچه پارێزراوه‌كه دیاری بكرێت، بودجه‌ی پێویستی بۆ ته‌رخان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بیاره ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌زۆر ڕووه‌وه ئه‌و پرۆژه‌یه گرنگی ده‌بێت بۆ ناوچه‌ی هه‌ورامان به‌تایبه‌ت تا ئێستا توانراوه سروشتی ناوچه‌كه بپارێزرێت، هاوكات له‌گه‌ڵ دروستكردنی ئه‌و ناوچه پارێزراوه‌شدا ئه‌و ئاژه‌ڵه كێوییانه‌ی كه له‌سنوره‌كاندا هه‌ن پارێزراو ده‌بن، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕوه‌ك‌و گژوگیایانه‌ی بۆ دروستكردنی ده‌رمان به‌كارده‌هێنرێن په‌ره‌یان پێده‌درێت ده‌پارێزرێن له‌له‌ناوچون، له‌دواجاریشدا واده‌كات زۆرترین گه‌شتیار ڕو له‌ناوچه‌كه بكه‌ن.
ناحیه‌ی بیاره ده‌كه‌وێته سنوری نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و ئێران‌دا، له‌ڕوی ئیدارییه‌وه سه‌ر به‌قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌یه‌و ده‌كه‌وێته خۆرهه‌ڵاتی شاری سلێمانییه‌وه، (97) كیلۆمه‌تر له‌ناوه‌ندی پارێزگاوه دوره.
Facebook
Twitter
RSS
0 كومينته‌كان: