له‌ئێستادا هه‌وڵده‌درێت پرۆژه‌یاسای به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه بگه‌ڕێنرێته‌وه هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیار له‌سه‌ر به‌پارێزگاكردنی هه‌ر قه‌زایه‌ك ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نیه.
(به‌كر حه‌مه‌سدیق) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌فراكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامی به NNA ڕاگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه هه‌ست ده‌كه‌ن ڕێگری دروستده‌كرێت، له‌ئێستادا هه‌وڵه‌كانیان خستوه‌ته گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یاسایه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ربهێنن‌و ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی له‌وێ ئه‌و پرسه یه‌كلایی بكرێته‌وه.
وتیشی:"ناردنی پرۆژه‌یاسای به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌زۆر ڕووه‌وه كارێكی هه‌ڵه بو، بۆیه له‌ئێستادا هه‌وڵێكی جدیان به‌مه‌به‌ستی ڕه‌وانه كردنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یاسایه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكردوه، هه‌نگاوی باشیان ناوه، پێشبینیشی كرد به‌مزوانه پرۆژه‌یاساكه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم بكه‌نه‌وه".
به‌كر حه‌مه‌سدیق باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بڕیار له‌سه‌ر به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه بدرێت، ئه‌وا له‌ڕوی یاساییه‌وه سه‌رجه‌م ئه‌و ماف‌و ئیمتیازه‌ی ده‌بێت كه پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق هه‌یانه.
لای خۆیشیه‌وه، (گۆران ئازاد) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ NNA ڕونكرده‌وه، هه‌ر له‌وكاته‌ی كه پرۆژه‌یاسای به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق په‌سه‌ند كرا، یاداشتێكی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم كرد، كه ڕێگه‌نه‌دا ئه‌و پرۆژه‌یاسایه ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكرێت، چونكه ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌كی خراپه كه له‌داهاتودا ڕوبه‌ڕوی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته‌وه، چونكه ده‌سه‌ڵاتی به‌پارێزگاكردنی هه‌ر قه‌زایه‌ك به‌هه‌رێمی كوردستان ناچێته چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌ڵكو له‌ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، بڕیار له‌سه‌ر دروستكردنی پارێزگای نوێ بدات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌گه‌ر له‌داهاتودا حكومه‌تی هه‌رێم بیه‌وێت بڕیار له‌سه‌ر به‌پارێزگاكردنی هه‌ر قه‌زایه‌كی دیكه بدات، ئه‌وا ده‌بێت جارێكی تر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غدا ئه‌وه‌ش له‌دواجاردا واده‌كات كه ئه‌گه‌ر بۆ قه‌زای هه‌ڵه‌بجه ڕه‌زامه‌ندی له‌باره‌وه بدرێت، ئه‌وا بۆ قه‌زاكانی سۆران‌و ڕانیه ڕه‌زامه‌ندی ده‌رنابڕدرێت، چونكه ئه‌و دوو قه‌زایه‌ش هاوشێوه‌ی هه‌ڵه‌بجه بڕیاری به‌پارێزگاكردنیان بۆ ده‌رچوه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ڕونیشیكرده‌وه، به‌گوێره‌ی ده‌ستوری عێراق هه‌ر یاسایه‌ك پێش ڕوخانی ڕژێمی عێراق ده‌رچو بێت كاری پێده‌كرێت، به‌مه‌رجێك دژی ده‌ستور نه‌بێت‌و هه‌ڵنه‌وه‌شابێته‌وه بۆیه بڕیاری به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه له‌ده‌ستی هه‌رێمی كوردستانه بۆ ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئه‌ندامانی كورد له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌جێگه‌ی خۆیه‌تی، هه‌رچه‌نده ده‌بوایه پێشتر ئه‌و پرۆژه‌یاسایه ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نه‌كرایه.
وته‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی دوو مانگه حكومه‌تی عێراق پرۆژه‌یاسای به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی په‌سه‌ندكردوه، به‌ڵام تا ئیستا ئه‌و پرسه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش بوه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی هاوڵاتیانی هه‌ڵه‌بجه.

Facebook
Twitter
RSS
0 كومينته‌كان: