زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی كه‌مپ له‌هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌كاته‌وه
نوێنه‌ری هه‌ڵه‌بجه له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد، بڕیاره له‌داهاتودا كه‌مپێكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا بكرێته‌وه، هه‌وڵیش ده‌درێت بۆ كردنه‌وه‌ی ژورێكی بازرگانی بۆ پارێزگاكه.
(حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا) نوێنه‌ری هه‌ڵه‌بجه له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به NNA ڕاگه‌یاند، له‌میانی به‌شداریكردنیان له‌یه‌كه‌مین كۆنفرانسێكی زانستی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی‌دا، داواكارییه‌كیان ئاراسته‌ی (د. عه‌لی قه‌ره‌داغی) دامه‌زرێنه‌ری زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی كردوه، بۆ كردنه‌وه‌ی كه‌مپێكی زانكۆی ناوبراو له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا، ناوبراویش ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و داواكارییه داوه‌و به‌ڵێنیداوه، كه‌مپێكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا بكرێته‌وه.
ڕونیشیكرده‌وه، دامه‌زرێنه‌ری زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، به‌ڵێنی هاوكاری مادیی‌و زانستی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بدات‌و هه‌وڵیش ده‌دات ژورێكی بازرگانی بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بكاته‌وه.
حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا باسی له‌وه‌شكرد، كردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌مپه له‌هه‌ڵه‌بجه گرنگی خۆی ده‌بێت، چونكه زانكۆی گه‌شه‌پێدان له‌ڕوی ئاستی زانستییه‌وه له‌ئاستێكی باشدایه، هاوكات هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی زانكۆ له‌هه‌ڵه‌بجه، به‌نرخێكی كه‌متر خوێندكار وه‌ربگرێت.





















Facebook
Twitter
RSS